* نه‌وژین
ژماره‌یه‌ك ژن توانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پێشتر له مێژوى ئه‌و وڵاته‌دا روداوى هاوشێوه نه‌بوه.
له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى وڵات، هاوڵاتیانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا ده‌نگیشیان بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانى كۆنگرێس و پیران "سینات" و هه‌روه‌ها پارله‌مانى خۆجێیش له‌سه‌ر ئاستى ویلایه‌ته‌كان دا.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی هه‌بێت به سه‌رۆكایه‌تیه‌وه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانى پاڵێوراوه‌كانى پارتى دیمو‌كرات یه‌كلایی ببنه‌وه كه‌به‌پێی ده‌ره‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌پێشه‌وه‌ن، ئه‌وا ده‌بێته روداوێكى مێژویی گه‌وره، به‌وپێیه‌ى یه‌كه‌مجاره له مێژوى ئه‌و ولاته ژنێك ده‌بێته جێگرى سه‌رۆك.
هه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگرێس و پیرانیشه، ئه‌وا ژماره‌یه‌ك ژن روداوی مێژوییان دروست كردوه، كه یه‌كێك له‌و روداوانه، هه‌ڵبژاردنى سێ ژنه له نه‌ته‌وه ره‌سه‌نه‌كانى ئه‌مریكا له ویلایه‌تى نیومه‌كسیكۆ له باشورى وڵات بۆ كۆنگرێس، كه دوان له‌وانه له پارتى دیمو‌كرات و دانه‌یه‌كیان له پارتى كۆمارییه.
له ویلایه‌تى وایامینگ، بۆیه‌كه‌مجار ژنێك له پۆستى سیناتۆر هه‌ڵبژێردرا، كه (سینیسیا لۆمێس) بو له‌سه‌ر پارتى كۆمارییه‌كان.
له ویلایه‌تى میزوری-ش، (كورى بۆس) توانى ببێته یه‌كه‌م ژنى ره‌شپێست كه ده‌بێته ئه‌ندامى كۆنگرێس.
له ویلایه‌ته‌كانى دیلاوه‌ر و فێرمۆنت، دو ژنى ره‌گه‌ز گۆڕاو توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن كه یه‌كه‌میان (ساره ملاكبراید) بو بۆ ئه‌نجومه‌نى پیران و دوه‌میشیان (تایلۆر سمول) بۆ بۆ كۆنگرێس.
هه‌روه‌ك (ئیمان جه‌وده)ى به‌ره‌گه‌ز فه‌ڵه‌ستینی، توانى وه‌كو یه‌كه‌مین ژنى موسوڵمان ببێته ئه‌ندامى ئه‌نجمه‌نى یاسادانانى ویلایه‌تى كۆلۆرادۆی ئه‌مریكی.