* نه‌وژین
یاریده‌ده‌رى سكرتێری گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتداران پشتیوانى رۆڵگێڕانى ژنان له دروستكردنى بڕیاری سیاسی دا بكه‌ن، ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات رێژه‌ى به‌شداریی ژنان زۆر كه‌مه و له خوار 20%ـه.
روزمارى دیكارلۆ، له میانه‌ى مه‌راسیمێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌باره‌ى به‌شدارییكردنى ئامانجدارى ژنان له پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار و ده‌سه‌ڵات دا، باسی له‌وه‌كرد: بونى پاڵپشتی بۆ ژنان له‌مڕوه‌وه گرنگه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى كه سه‌ركرده ژنه‌كان و چالاكوانانى بواری مافه‌كانى مرۆڤى كردوه به ئامانج.
باسی له‌وه‌شكرد رێژه‌ى به‌شداریی ژنان له ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ى دروستكردنى بڕیار به‌تایبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه شه‌ڕ و ئاڵۆزییان تێدایه زۆر كه‌م و سنورداره، به‌شێوه‌یه‌ك ماره‌ى ژنانى پارله‌مانتار له‌و ناوچانه‌دا 19%ـه.
جه‌ختیشیكرده‌وه: له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌م به‌شداریی و رۆڵبینینه‌ى ژنان، ده‌زگاكه‌ى هه‌وڵه‌كانى چڕ كردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك 17%ى داهاته‌كانى بۆ به‌ره‌وپێشچونى پرۆسه‌ى ژن و ئاشتى و ئاسایش ته‌رخانكردوه.