* نه‌وژین
بانكی نێوده‌وڵه‌تى له دواین راپۆرتى دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ته‌نها 6 وڵات له جیهاندا توانیویانه به راستى یه‌كسانى له‌نێوان نێر و مێ دا به‌ر قه‌رار بكه‌ن، ئه‌وانیش له ئه‌وروپان.
راپۆرته‌كه پشتى به‌چه‌ند بنه‌مایه‌ك به‌ستوه، له نمونه‌ى كاركردن و راده‌ى راگرتنى باڵانسی ژن له‌نێوان كار و دایكایه‌تى و هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیاره ئابوریانه‌ى كه بۆ ژنان فه‌راهه‌كراوه به‌پێی یاسا، له‌گه‌ڵ راده‌ى فه‌راهه‌بونى ئیداره‌دانى پرۆژه‌ى كارى تایبه‌ت به‌خۆی و هه‌روه‌ها مافی خانه‌نشین بونى.
له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌دا، ته‌نها 6 وڵات توانیویانه یه‌كسانى ته‌واوه‌تى فه‌راهه‌م بكه‌ن كه هه‌مویان وڵاتى ئه‌وروپین و بریتین له: به‌لژیكا، دانیمارك، فه‌ره‌نسا، لاتیفیا، لۆكسۆمبۆرگ و سوید.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بانكى نێوده‌وڵه‌تى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه كه له 10 ساڵی رابردودا به‌ره‌وپێشه‌وه‌چونى باش هه‌بوه له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه له روی به‌رقه‌راركردنى یه‌كسانى، به‌شێوه‌یه‌ك 131 له كۆی 274 وڵات، بڕیاری ئه‌نجامدانى چاكسازییان داوه به ئاراسته‌ى پته‌وكردنى یه‌كسانى له‌نێوان هه‌ردو ره‌گه‌ز.