* نه‌وژین
خوشكێكى ژنه چالاكوانى سعودیی (لجین ئه‌لزهول)، باس له‌وه‌ده‌كات خوشه‌كه‌كه‌ى له دۆخێكى خراپ دا ده‌ژێت له زیندان و ده‌ستى به مانگرتن له خواردن كردوه و هیچ هه‌واڵێكى له‌باره‌وه نازانن.
لینا ئه‌لزهول، به رۆژنامه‌ى (ئیندپیندێنت)ى ئینگلیزیی وتوه: لجینی خوشكى به‌وهۆیه‌ى بێبه‌شیان كردوه له مافی په‌یوه‌ندیكردن به كه‌سوكاره‌كه‌یه‌وه كه تاكه ژنه زیندانیه له‌م مافه بێبه‌ش بكرێت، ده‌ستى داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
لجین ئه‌لزهول، ژنه چالاكوانێكى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌یه، به‌هۆی داواكردنى مافی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل له‌لایه‌ن ژنانه‌وه، له ساڵی 2018 ده‌ستگیر كرا و له‌وكاته‌وه له زیندان دایه. به‌وته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، دۆخی له زیندان دا خراپه.
ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته له‌ماوه‌كانى رابردودا ژماره‌یه‌ك له ژنه چالاكوانه‌كانیان ئازاد كرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان هێشتوه‌ته‌وه له زیندان له نێویاندا (لجین)، كه ته‌نانه‌ت له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانى خۆشیان بێبه‌شیان كردون و به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ژنه له رۆژى دوشه‌مه‌وه ده‌ستى دایه مانگرتن له خواردن.
كۆمه‌ڵ و ده‌سته‌كانى تایبه‌ت به مافی مرۆڤ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه به لای كه‌مه‌وه سێ له‌و ژنه چالاكوانه‌ی ده‌ستگیر كراوان، له زیندانى تاكه‌كه‌سیی دا به‌ند كراون و روبه‌ڕوى ئه‌شكه‌نجه‌ى جیاواز بونه‌ته‌وه، له‌نێوی دا لێدانى جه‌ڵده و كاره‌با و گێچه‌ڵپێكردنى سێكسی.