ئاڵا حسێن
"ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه، ئافره‌ت هیچی له‌پیاو كه‌متر نیه، كۆمه‌ڵ به‌بێ ئافره‌ت وه‌ك مه‌لی تاك باڵه"، قسه‌ی له‌م جۆره له فه‌رهه‌نگی هه‌مو زمانێكدا هه‌یه.
له رۆژگاری ئه‌مڕۆدا به ده‌گمه‌ن خوێنده‌واری وا هه‌ڵده‌كه‌وێ، ئه‌گه‌ر له دڵیشه‌وه نه‌بێت، لانیكه‌م به‌سه‌رزاری لایه‌نگری مافی ته‌واوی ئافره‌ته، هی ئه‌وتۆش زۆره له‌ده‌ره‌وه ئاڵای یه‌كسانی و له‌ماله‌وه تێڵای بێ پسانی هه‌ڵگرتوه، هه‌رچۆنبێت مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت و شوێنی له كۆمه‌ڵدا، بابه‌تێكی گرنگه و هه‌موكات لێدوان و بابه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌ڵده‌گرێت.
له‌سه‌رده‌مێكی زۆر كۆنی مێژو نه‌بێت كه ئافره‌ت سالار و لانكه و به‌چاوی پر له پیرۆزییه‌وه ته‌ماشاكراوه، ئیتر له‌وه به‌دواوه هه‌ر زه‌لیلی ماڵ و ژێرده‌سته‌ی ئاغایه‌تی پیاو بوه، ئه‌و باره‌ی ئافره‌ت ئێستاش له‌سه‌ر كۆڵ و شانیه‌تی، له زۆرێك له‌ناوچه‌كانی جیهان هه‌ر قورس و مهینهتهێن بوه.
له‌كاتێكدا هه‌مو به‌ڵگه میژوییه‌كان كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه ئافره‌تان كه‌مترنین له پیاوان، چه‌ندین ئافره‌تی به‌ناوبانگ ڕۆڵیان له ڕوداوه مێژوییه‌كاندا بینیوه، له‌وانه (كیلیۆ پاترا، به‌لقیس و زه‌نوبیای ته‌دمور).
مرۆڤ له‌سه‌ره‌تادا نیمچه ئاژه‌ڵێكی بێ په‌روا بو، ئافره‌ت گیرۆده‌ی هیچ به‌ندێك نه‌بو، به‌ڵام دواتر به‌ره‌به‌ره ئه‌ركی مناڵ به‌خێوكردن و ئه‌ركی ژیانی خسته‌سه‌ر شانی ئافره‌ت.
ئافره‌ت به‌پێچه‌وانه‌ی پیاوه‌وه، ده‌بو زیاتر مشوری خۆراك و پۆشاك و پاراستنی خۆیی و مناڵه‌كانی بخوات، بۆیه زۆرجار زیاتر له‌پیاو عه‌وداڵی به‌روبومی دارودره‌خت و گژوگیا بو، لێره‌وه ئه‌گه‌ر كشتوكاڵ یه‌كه‌مین به‌ردی بناغه‌ی شارستانێیهتی مرۆڤ بێت، ئه‌وا بێگومان به‌رهه‌می بیری ئافره‌ت بوه.
”له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی رۆڵی پیاو و زهلیلبونی ئافره‌تدا، نرخی كوڕ به‌رز و هی كچ نزم بوه‌وه“
ئافره‌ت له سه‌ره‌تادا گه‌نم و جۆی دۆزییه‌وه و دواتریش شاره‌زایی چاندنیان بو، ئه‌مه‌ش بیری ئافره‌تی خسته‌سه‌ر رێچكه‌ی چنین، كه به‌رهه‌مێكی بێ ئه‌ندازه گرنگ و تایبه‌تی شارستانێیهته كۆنه‌كان بوه، له‌و رۆژه‌وه چنین و ده‌زو درومان بون به پیشه‌ی ئافره‌ت.
به‌هاری ته‌مه‌نی ئافره‌ت كورت بو، به‌هۆی تۆمه‌تی داوێنپیسی و عه‌با و په‌چه و كوڕپهرستی، هه‌مو ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وانه رۆژی ئافرهتییان به‌ره‌و ره‌شی برد و یه‌ك له دوای یه‌ك مافه‌كانی له كیس چو، تا وای لێهات له‌زۆر شوێن بوه شمه‌ك و كه‌لوپه‌لێكی هه‌رزانبه‌ها، یان وه‌كو كه‌نیزه‌ك یان كاره‌كه‌رێك ته‌ماشا ده‌كرا.
له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونی رۆڵی پیاو و زهلیلبونی ئافره‌تدا، نرخی كوڕ به‌رز و هی كچ نزم بوه‌وه، سه‌رده‌می زو كه هیشتا جیاوازی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا نه‌بو، كه‌س كوڕ و كچی له‌یه‌ك جیانهدهكردهوه ههركامییان له‌دایك بوایه‌ن مایه‌ی شانازی بون، به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نی مێژو زۆری نه‌برد "كوڕ بوه زێری ته‌ڵا، كچیش مایه‌ی به‌ڵا"، هه‌ربۆیه ئافره‌ت بۆ پاراستنی خۆی به‌ناچاری فێری (مهكربازی، جامبازی، نازونوز، رشتنی بهخهربار، فرمێسكی راست و درۆ) بو. كه‌چی ئه‌مه‌ش له‌دواجاردا بو به له‌كه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه.
”له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، ئافره‌تان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر رویانكرده كارگه گه‌وره‌كان“
بڕواناكه‌م زمان هه‌بێت له‌نێو هه‌مو كۆمه‌ڵ و كۆمهڵگاندا ئافره‌تی وه‌كو جانه‌وه‌ر نهشوبهاندبێت، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی سه‌ده ناوه‌ندییه‌كاندا، سه‌ره‌تاییه‌كی نوێ له ژیانی ئافره‌تان هاته ئاراوه. به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چرۆی په‌یوه‌ندی سه‌رمایه‌داری و زۆربونی داخوازییه‌كانی ژیان، ئافره‌ت روی كرده گه‌لێك كاری نوێ، ئافره‌ت وه‌كو پیاو بوه كرێكار و فه‌رمانبه‌ر، ئه‌مه‌ش له‌ڕوی كرێ و موچه‌وه نه‌ك له‌ڕوی مه‌عنه‌ویی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و روناكبیرییهوه.
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، ئافره‌تان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر رویانكرده كارگه گه‌وره‌كان و ده‌زگا پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان، هه‌روه‌ها له ئینگلته‌را به‌هه‌زاران ئافره‌ت بونه كرێكاری كانه خه‌ڵوزه‌كان.
بۆیه‌كه‌مجار ئافره‌ت له رۆژگاری شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی ئه‌مریكادا (1775-1783)، ده‌نگى هه‌ڵبڕی و داوای مافی هه‌لبژاردنی كرد، داوی ئه‌وه هاته ناو خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه و به‌وپه‌ڕی له خۆبردوییه‌وه ڕێگه‌ی بۆ گه‌ل و ئازادی گه‌لان خۆشده‌كرد.
هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ئافره‌ت له‌مه‌یدانی شۆڕشی فه‌ره‌نسیدا ده‌ركه‌وت، كه نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ئافره‌تی سه‌وزه فرۆشی بازاره‌كانی پاریس، له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1789 هێرشیانكرده كۆشكی ڤێرسای، هه‌روه‌ك له‌زۆربه‌ی روداوه‌كانی دواترى شۆرشى ناوبراویشدا به‌شدارییان كردوه.
له‌دوای شۆڕشی فه‌ره‌نسی، یه‌كه‌م گۆڤار، یه‌كه‌م یانه، یه‌كه‌م رێكخراوی ئافره‌تان له مێژودا سه‌ریان ده‌رهێنا، هه‌ر له‌دوای ئه‌م شۆرشه‌دا یه‌كه‌مین تیشكی ئازادی به‌ر ئافره‌ت كه‌وت، به‌وه‌ی داوای (مافی خوێندن، هه‌ڵبژاردن و جیابونه‌وه)ى ده‌كرد.
”ئافره‌تان توانییان هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێن، ئه‌ویش به به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی سۆشیالیستییه‌كان له ئه‌ڵمانیا“
دواتر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، بیری سۆسیالیزمی له‌لای ئافره‌تدا په‌ره‌سه‌ندنی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی، له‌وانه (جان دۆران)ی فه‌ره‌نسی، كه ئافره‌تێكی لێهاتو و قسه‌زان بو، توانی خۆی كاندید بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی.
ئافره‌تان توانییان هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێن، ئه‌ویش به به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی سۆشیالیستییه‌كان له ئه‌ڵمانیا، ساڵی 1907، دوای ئه‌وه‌ش به‌ستنی دوه‌م كۆنگره‌ی ئافره‌تانی جیهانی ساڵی 1910 له كۆپنهاگنی پایته‌ختی دانیمارك، كه تیایدا یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆنگره‌كه، دیاریكردنى به‌روارى 8ى مارس بو به رۆژی جیهانى ئافره‌تان، كه له‌لایه‌ن ( كلارا تێنتكسن) پێشنیازكرابو.
دانانی هه‌شتی مارس بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌برد، له‌وكاته‌وه زۆربه‌ی ئافره‌تانی جیهان، له‌و رۆژه‌دا زۆربه‌ی ئافره‌تانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ونه بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانیان.
كۆی هه‌مو ئه‌مانه‌ی باسمانكرد، نیشانی ده‌دا كه ئافره‌تان چ ڕێگه‌یه‌كی سه‌خت و پڕ هه‌وراز و نشێویان بڕیوه بۆ داواكردن و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان، رێگه‌یه‌ك هێشتا ته‌واو نه‌بوه، به‌ڵكو ماوه و بڕێكى زۆرتری له‌پێشمانه‌وه‌یه.