راپەڕین؛ پیاوێک خەسوی کوشت

2025/05/31    97 جار بینراوە


* نەوژین

ئەمڕۆ لە چوارقوڕنە، پیاوێک بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوسەرەکەی، هێرشی چەکداریی کردە سەر ماڵی خەسوی و لە ئەنجامدا خەسوی کوشت و برا و خوشکێکی هاوسەرەکەیشی بریندار کرد. لەبارەی روداوەکەوە پۆلیس دەڵێت: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچوە.

روداوەکە کاتژمێر ٢ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕەکی قەندیل لە چوار قوڕنە رویدا، شۆرش قادر، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، لەبارەیەوە بە نەوژینی راگەیاند: پیاوەکە هەر لەبەر دەرگاوە دەستڕێژی گوللەی لە ماڵی خەسوی کرد، لە ئەنجامدا خەسوی کە تەمەنی ٤٦ ساڵ بو گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکە برینداربون کە کچ و کوڕی کوژراو بون لەگەڵ دراوسێیەکیان.

ئاشکرایشیکرد: بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار (س،ص) ماوەیەکە کێشەی خێزانی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا هەبوە و بەهۆی ئەو کێشەیەوە هاوسەرەکەی چوەتەوە ماڵی باوکی لە گەڕەکی قەندیلی چوارقوڕنە، هەر بەوهۆیە ئەمڕۆ تۆمەتبارەکە چۆتە بەردەم ماڵی خەزوری و لەوێ بە چەکی جۆری دەمانچە دەستڕێژی گوللەی لێکردون.

لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە رێکخراوە و دادوەر بڕیاریداوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبار بە پێی مادەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە کوشتنی بە ئەنقەست و پلان بۆ داڕێژراو، هەروەک  ی س ع) تەرمی کوژراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری رادەستی کەس و کاری کراوەتەوە .



Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,536,260     ژمارەی میوان 29

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە