* نەوژین
بە نزیکەیی نیوەی کاندیدانی هەڵەبجە بۆ پارلەمانی کوردستان ژنن، بەشێوەیەک لەکۆی (٣٢) کاندید، ١٣ـیان ژنن.
له بازنەی هەڵەبجە، (٣٢) كهس له سهرجهم لیست و پارتهكان بۆ ههڵبژاردنى خولی شهشهمى پارلهمانى كوردستان خۆیان كاندید كردوه، لەو ژمارەیەش (١٣)ـیان ژنن و دابەشبونیان بەسەر حیزبەکاندا، بەمشێوەیە:
یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ٦ کاندیدی پێشکەشکردوە کە ٢ ـیان ژنن. پارتی دیموکراتی کوردستان بەهەمان شێوە ٦ کاندیدی هەیە و ٢ ـیان ژنن. نەوەی نوێ ٤ کاندیدی پێشکەشکردوە و بەهەمان شێوە ٢ ـیان ژنن.
یەکگرتوی ئیسلامی، ٦ کاندیدی پێشکەشکردوە، ٣ـیان ژنن. کۆمەڵی دادگەری ٥ کاندیدی پێشکەشکردوە، ٣ـیان ژنن، رەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی ٣ کاندیدی پێشکەشکردوە، یەکێکیان ژنە. هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانیشە هیچ کاندیدێکی ژنی لە سنورەکە نییە، ئەوەش لەکاتێک دا دو کاندیدی پێشکەشکردوە.
بڕیارە رۆژی (٢٠ـی تشرینی دوەمی ئەمساڵ) هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لەکۆی ١٠٠ کورسیەکەی پارلەمانی کوردستان، سێ کورسی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دیاریکراوە، کۆی ئەوانەشی کە مافی دەنگدانیان لە پارێزگاکەدا هەیە، ٦٠ هەزار و ٢٥٢ کەسن.