دو ژنی کورد دەبنە ئەندام لە پارلەمانی ئەوروپا

2024/06/10    256 جار بینراوە


* نەوژین

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەڵبژاردنی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا دا، دو ژنی کورد سەرکەوتوبون.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان لە هەڵبژاردنی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا دا، لەکۆی نۆ کاندیدی کورد دو کاندید دەرچون کە هەردوکیان ژنن.

کاندیدە سەرکەوتوەکان بریتین لە: ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ، لە ئەڵمانیا و ئەڤین ئینجیرە لە سوید، هەردوکیان پێشتریش ئەندامی پارلەمانەکە بون.

ئۆزلەم ئاڵەڤ دەمیرەڵ، تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی مەلەتێیە لە باکوری کوردستان، ئەو لەسەر لیستی پارتی چەپی ئەڵمانیا سەرکەوتوە و پێشتریش بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەندامی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا بوە.
 
 ئەڤین ئینجیر، تەمەن ٤٠ ساڵ، لە ئامەدی باکوری کوردستان لەدایکبوە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لە سوید دەژی، پێشتریش ئەندامی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا بوە.

پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا، لە ٧٢٠ کورسی پێکهاتوە، کە لە نێوان ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکەدا دابەشکراوە. 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,565,630     ژمارەی میوان 2110

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە