یوسرا خۆبەخشانە باخچەیەکی مناڵانی لە شەنگال کردوەتەوە

2024/06/01    723 جار بینراوە


* نەوژین – فۆتۆ ستۆری – لەیس حسێن

یوسرا خوەدێدا، ٢٤ ساڵ، لە گەڕەکی نەسر لە قەزای شەنگال لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، خۆبەخشانە باخچەیەکی مناڵانی کردوەتەوە و تێیدا وانە بە مناڵانی گەڕەکەکە دەڵێتەوە.

ئەو بە نەوژینی وت: بڕیاری کردنەوەی باخچەکەم دا کاتێک بینیم ئاستی خوێندەواری مناڵانی ناوچەکە باش نییە و مناڵان لەبری خوێندن خویان بە چەند شتێکی دیکەوە گرتوە.

زیاتر وتی: لە باخچەکە دا هەروەها بۆ سودبینینی زیاتری مناڵان خولی فێربونی زمانی ئینگلیزیش دەکەینەوە.

لەم فۆتۆ ستۆریە ئاشنای باخچەکەی یوسرا ببن..

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,536,098     ژمارەی میوان 2042

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە