* نەوژین
ئەمڕۆ دەستپێکی یەکەم رۆژی فیستیڤاڵی بازاڕ بو لە کەلار، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکەش دەڵێت: رێژەی بەشداری ژنان لە پیاوان زیاترە.
ئەمڕۆ (١٦ـی تشرینی دوەم) چوارەمین فیستیڤاڵی بازاڕ لە قەزای کەلار کرایەوە و بڕیارە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوامی هەبێت.
لە فیستیڤاڵەکە بە نزیکەیی (٤٠٠) خاوەنکار و کۆمپانیا لەنێو (٣١٥) کۆشک نمایشی کارەکانیان دەکەن.
لەبارەی بەشداری ژنان لە فیستیڤاڵەکە عومەر نەجم، سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵەکە بە نەژینی وت: بەشداری ژنان بۆ ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردو زیادیکردوە، بەشێوەیەک نیوە زیاتری بەشداربوان ژنن.
وتیشی: ژنان زیاتر بە کاری دەستی و بەرهەمی خۆماڵی بەشدارن، لەگەڵ ئەوەش دا بەشێکی زۆریان لەگەڵ کۆمپانیاکان بەشداریانکردوە.
