راهێنانێك له‌باره‌ى تۆڕبه‌نديى نێوان گروپ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

2023/09/02    581 جار بینراوە

 

* نه‌وژین

ئه‌مڕۆ گروپی نه‌وژین به‌ پاڵپشتی رێكخراوى هاوكارى ئه‌ڵمانى، راهێنانێكى له‌ قه‌زاى كه‌لار ئه‌نجامدا، له‌باره‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى تۆڕبه‌ندی له‌نێوان گروپ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان.

له‌ راهێنانه‌كه‌دا، نوێنه‌رى 15 گروپ و ده‌سته‌ى مه‌ده‌نی له‌ قه‌زاكانى: كه‌لار، كفری و خانه‌قین و ناحیه‌كانى: رزگاریی و سه‌رقه‌ڵا به‌شدارییان كرد، تیایدا له‌لایه‌ن راهێنه‌ر: سامان عه‌زیزه‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌ماكانى ئه‌نجامدانى تۆڕبه‌ندى و كاری هاوبه‌ش له‌نێوان گروپ و رێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه‌، راهێنانیان پێكرا.

ئه‌م راهێنانه‌ یه‌ك رۆژه‌، به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى گروپ و رێكخراوه‌كانى سنورى گه‌رمیان ئه‌نجامدرابو، به‌مه‌به‌ستى بره‌ودانى زیاتر به‌ كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,544,810     ژمارەی میوان 230

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە