لە سلێمانی کوڕێک بە تۆمەتی ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی کچان دەستگیرکرا

2023/06/09    451 جار بینراوە

 

* نەوژین

پۆلیسی سلێمانی، رایدەگەیەنێت تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە کچان کردوە و لەبەرامبەر دا  پارە و ئاڵتونی لێوەرگرتون. 

لەراگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لەکچێک کردبو، ھەروەھا بڕی ھەشت ھەزار دۆلار (٨٠ وەرەقە) و بڕێک ئاڵتونی لەکچەکە سەندبو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربکرێت.

ئاشکرایشیکرد، تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و پێشینەی تاوانی دیکەی ھەیە، دانی بەوەشدا ناوە کە لەژێر ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیی تایبەتیدا، پارەو ئاڵتونی لەچەند کچێکی تر سەندوە.

لەئێستادا تۆمەتبار (ھ، س، م) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی٢ لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,453     ژمارەی میوان 96

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە