لە ئاکرێ برایەک خوشکێکی خۆی کوشت

2023/05/07    480 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە سنوری قەزای ئاکرێ برایەک بە دەمانچە خوشکەکەی کوشت و پۆلیسیش دەڵێت: براکەیمان دەستگیرکردوە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی قەزای ئاکرێ رایگەیاند: ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە ئاگادارکراینەوە لە روداوێکی کوشتن لە گوندی کێڵەسپی سەر بە ناحیەی گردەسێن لە سنوری قەزای ئاکرێ، دوای بەدواداچون بۆمان دەرکەوت ژنێک بە دەمانچە بەدەستی براکەی کوژراوە.

ئاشکرایشیکرد: ژنەکە بەناوی (ك. أ. ح) تەمەن ٢٦ ساڵ، هاوسەرگیری کردبو و دایکی مناڵێک بو، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر. 

رونیشیکردەوە: براکەیشی بە پێی ماددەی (٤١١) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستبەسەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوام دەبێت.

ئه‌گه‌رچی پۆلیس رونكردنه‌وه‌ى زیاترى له‌سه‌ر روداوه‌كه‌ نه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌و ماده‌یه‌ى كه‌ بكوژه‌كه‌ى پێ راگیراوه‌، تایبه‌ته‌ به‌ كوشتنى نائه‌نقه‌ست، كه‌ وه‌ك له‌ ماده‌كه‌دا هاتوه‌: هه‌ركه‌سێك به‌ نائه‌نقه‌ست یان به‌ هه‌ڵه‌ یاخود به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌وه‌ (اهمالی) ببێته‌ مایه‌ى كوژرانى كه‌سێك، ئه‌وا به‌ به‌ندكردن یاخود پێبژاردن یاخود به‌ هه‌ردو به‌شه‌كه‌، سزاده‌درێت. سزای به‌ندكردنه‌كه‌یشی ساڵێك زیاتر نیه‌.

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,665,197     ژمارەی میوان 423

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە