* نەوژین
ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای کفری ژنێکی تەمەن ٢٧ ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، عەلی جەمال، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: ژنەکە لەدایکبوی 1996ـە و بەوتەی کەسوکاری لەماڵی خۆیان بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت: لەئێستادا دەمانچەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەرداگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە و لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.