* نەوژین
دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ ٨ مارس پیرۆزدەکات لە ژنان و رایدەگەیەنێت، له ئیستادا ئافره‌تان به‌شداریه‌كی راسته‌قینه‌یان هه‌یه لە حوكمڕانی و جێ ده‌ستیان دیاره و هه‌میشه كاره‌كانیان مایه‌ی شانازی یه بۆخۆیان و بۆ میلله‌ته‌كه‌یان، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا دەکوژرێن و ئەشکەنجە دەدرێن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، دەڵێت: ئه‌م یاده پیرۆز ده‌كەین له‌هه‌مو ئافره‌تان، هیوادارین بگەن بە مافەکانیان، هاتنە پێشەوەیان له‌كایه‌ی سیاسی وئیداری و حوكمڕانی نیشانه‌ی زیندویی كۆمه‌ڵگه‌یه، لە هەرێمی کوردستان ئافرەتان هه‌نگاوی باشی ناوه‌و له ئیستادا به‌شداریه‌كی راسته‌قینه‌یان هه‌یه و جێ ده‌ستیان دیاره له‌پێشخستنی كۆمه‌ڵگا و هه‌میشه كاره‌كانیان مایه‌ی شانازی یه بۆخۆیان و بۆ میلله‌ته‌كه‌یان.
هاوکات هەر لە راگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بە باردۆخی ژنان کردوە بە هۆی بەردەوامی توندوتیژیەکان: له‌كاتێكدا ئه‌و یاده ده‌كه‌ینه‌وه هێشتا ئافره‌تان ده‌بنه قوربانی هه‌ندێ كه‌لتورو بیركردنه‌وه‌ی دواكه‌وتویی كۆمه‌ڵگه‌و جیاوازی یان به‌رامبه‌ر ده‌كرێ و هه‌ندێ جار ده‌كوژرێن وئه‌شكه‌نجه ده‌درێن، هه‌رچه‌نده ئه‌و حاڵه‌تانه به‌ژماره كه‌مبن به‌ڵام كاریگه‌ریان زۆره بۆ سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تان، ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ کۆتایی پێهنانیان به‌هیچ جۆرێك ئه‌وانه‌ی ژن ده‌كوژن به‌ر لێبوردن و سوڵحی عەشایری نه‌كه‌ون وئازاد نه‌كرێن چونكه ئه‌وانه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژیان و مرۆڤایه‌تی.
لەبارەی چارەنوسی ئافرەتانی رفێندراوی ئێزیدی لەلایەن داعشەوە مافی مرۆڤی هەرێم داوادەکات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و حكومه‌تی عێراق هاوکاربن بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شاد ببنه‌وه به‌كه‌س وكاریان.