* نه‌وژین
ئه‌گه‌رچی سه‌رۆكى به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ژنه، كه‌چى له مه‌راسیمی پێشوازیی و دیداره‌كانى پاپای فاتیكان دا له هه‌ولێر، نه ئه‌و و نه هیچ ژنه به‌رپرسێكى تر‌ى كورد نه‌بینرا.
دوێنێ یه‌كشه‌مه، پاپای فاتیكان، به سه‌ردانێكى مێژویی گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان و زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبونه‌وه‌ى فراوان و داخراوى ئه‌نجام دا. له سه‌رجه‌م ئه‌و بۆنانه‌دا، ژماره‌یه‌كى زۆر و به‌رچاوى به‌رپرسانى باڵا ئاماده بون، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینی ده‌كرا، زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زی نێر بون و هیچ به‌رپرسێكى دیاری ژن به‌رچاو نه‌كه‌وت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌رۆكى به‌رزترین ده‌سه‌ڵات كه پارله‌مانه، ژنه، به‌ڵام ئه‌و ئاماده‌گیی له بۆنه‌كانى پێشوازیی و هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه‌كانیش دا نه‌بو.
لایخۆشیه‌وه نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس: كه‌مال چۆمانى، ره‌خنه‌ى توند له‌م حاڵه‌ته ده‌گرێت.
ئه‌و له نوسینێك دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى هه‌رێم و هێزه سیاسیه‌كان باوه‌ڕیان به یه‌كسانى ژن و پیاوه، بۆچی هه‌مو پیاوه به‌رپرسه‌كان له پێشوازی پاپا فرانسیس بون، به‌ڵام رێ‌یان نه‌دا سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی شه‌رعیی كوردستان له هیچ شوێنێك ده‌ربكه‌وێت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژنه؟
ده‌شپرسێت: ئایا ژنێتى سه‌رۆكى پارله‌مان بو وایكرد سه‌رۆكى په‌رله‌مان رێیپێنهدرێ له مه‌راسیمه‌كه به‌شدار بێت یان لاوازی خۆی و یه‌كێتى؟