سلێمانی: بەبۆنەی ٨ مارسەوە سیمینارێک بۆ پیاوان رێکخرا

2021/03/07    526 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژنان (٨ مارس) رێکخراوەکانی تایبەت بە ژنان دەستیان بە چالاکی کردوە، لە سلێمانی سیمینارێک بۆ پیاوان رێکخرا و تیێدا باسلە هاوژیانی ‏ئازاد وتوندوتیژی بەرامبەر ژنان کرا کە چۆن دەسەڵاتی پیاو سالاری ژنان بێبەشکردوە لە تەواوی مافەکانی.‏
 
 
هاوژین زیبا، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی، وتارێكی پێشکەش کرد وتی: هەرکاتێک پیاوان توانییان ئەو گۆشەنیگایەی بۆ ژن هەیانە و ژن بە ‏لاواز دەبین، بیگۆڕن، ئەوکات هاوژیانی ئازاد بەدی دێت، بەڵام ژنانییش گۆشە نیگای خۆیان بەرامبەر بە پیاوان بگۆڕن.‏
 
 
هاوکات ژینۆ رەشید، ئەندامی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، کە ئەم چالاکیەیان رێكخستبو رایگەیاند: ئێمە هەمیشە کاری جەوهەری دەکەین و خۆمان ‏بەرپرسیاردەزانین  بەرامبەرتەواوی کۆمەڵگە‎.‎
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,355,812     ژمارەی میوان 793

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە