* نەوژین
هەوڵەکان بۆ دەرکردنی یاسایی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ژنان چڕکراوەتەوە، ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، رادەگەیەنێت ”توندوتیژیەکان دژ بە ژنان بون بە هەڕەشە لەسەر کۆمەڵگا، پێویستە بە زویی یاساکە دەربکرێت“.
لە عێراق هەوڵەکان بۆ دەرکردنی یاساکە پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە ئەگەرچی لە دو خولی پێشوی پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ کراوە، بەڵام هێشتا نەخراوەتە دەنگدانەوە.
دکتۆر فاتن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە ۆرک شۆپێکی تایبەت بە یاساکە دەڵێت: ”داوادەکەم دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار و پەرلەمانی عێراق بە خێرایی کار لەسەر یاسای توندوتیژی خێزانی بکەن و بەشداری بکەن لە کەمکردنەوەی تاوانی توندوتیژی، چونکە توندوتیژیەکان بون بە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر ژنان و خێزان“.
راشیگەیاند: هەوڵەکان بۆ دەرکردنی یاساکە دەستیپێکراوە، بەڵام بەخاوی کاری لەسەردەکرێت.