* نەوژین
لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە سێ ژنە کارمەندی کەناڵی ئینکاس تیڤی لەئەفغانستان دەستدرێژی گولەیان لێکرا و تیرۆرکران.
زاڵمای لەتیفی، بەڕێوەبەری کەناڵەکە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە: لەو کاتەی ئەم 3 کارمەندە لە ئۆفیسی کەناڵەکەوە بەرەو ماڵەوە بە پـێ دەگەڕانەوە، کراونەتە ئامانج و کوژراون.
ئینکاس تیڤی لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ تاوەکو ئەمساڵ ١٠ کارمەندی ژنی دامەزراندوە لەو ژمارەیە چوار کارمەندیان تیرۆرکراون.
موجیب خەلتەر، سەرۆکی گروپی داکۆیکردن لە میدیایی ئەفغانی دەڵێت: تیرۆکردنی راگەیاندکاران وادەکات ترس لە ناو رۆژنامەنوسان بڵاوبببێتەوە ، ببێتە هۆی سانسۆردانان لەسەر ئازادی کاری رۆژنامەوانی.
وێنەی دوان لە کارمەندە تیرۆرکراوەکان، شاری جەلال ئەبادی ئەفغانستان سەرچاوە: کەناڵی ئینکاس تیڤی
سەرۆکایەتی ئەفغانستان لە راگەیاندراوێکدا هێرشەکەی بە کارێکی تێرۆرستی لە قەڵەمداو تاڵیبانی بە بەرپـرسیار دانا، بەڵام کەناڵەکە دەڵێت: زەبیحوڵڵا موجاهید گوتەبێژی تاڵیبان لە رێگەی تویتەرەکەیەوە رەتیکردوەتەوە ئەوان دەستیان لەو هێرشەدا هەبوبێت.