* نەوژین
”پاڵەوانێکی دیبلۆماسی بە ئەزمونی دەیان ساڵ دەبێتە باڵویزی ئەمریکا لە UN“ ئەمە قسەکانی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بو، لە مەراسیمی سوێندخواردنی خانمە دیپلۆماتیکی ئەمریکی 'لیندا تۆماس'.
لیندا تۆماس گرینفیڵد، ( لەدایکبوی ٢٢ی نۆڤەمبەر ١٩٥٢)ە لە ویلایەتی لویزیانا، دیپلۆماتێکی ئەمریکییە، ئەندامی پارتی دیموکراتە. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا وەک باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان دەستنیشانی کرد. لە ٢٣ ی شوباتی ٢٠٢١ لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوەبە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.
دەستبەکاربونی وەک باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتوەکان
لە بارەی دەستبەکاربونی وەک باڵوێزی ئەمریکا، لە نەتەوەیەکگرتوەکان 'لیندا تۆماس' لە
تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت: ”من بەو پەڕیی بێفیزیەوە ئەم ئەرکە دەگرمە ئەستۆو کاری سیاسی فرەلایەنی دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەمان“.
”پاڵەوانێک بۆ دیبلۆماسی ئەمریکا“
هاوکات لە مەراسیمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوی'لیندا' جێگری سەرۆکی ئەمریکا کامڵا هێرس، وتی: ئەفسەرێکی خزمەتکاری وڵات، بە ئەزمونی دەیان ساڵە دەبێتە پاڵەوانێک بۆ دیپلۆماسیەتی ئەمریکا لە UN پیرۆزبایی لێدەکەم“.
ئەزمونی ٣٩ ساڵ لە ئەرکی سیاسی و حکومیدا
'لیندا' لە ساڵی ١٩٧٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە هونەر لە زانکۆی ویلایەتی لویزیانا بەدەستهێناوە و لە ساڵی ١٩٧٥ ماستەری لە ئیدارەی گشتی لە زانکۆی ویسکۆنسین-مادیسۆن بەدەست هێناوە، لە زانکۆی بەکنێل لە ساڵی ١٩٨٢ زانستی سیاسی خوێندوە.
ئەو ئەرکانەی لە ماوەی ساڵانی رابردودا بەڕێوەی بردون ئەمانەن: جێگری یاریدەدەری سکرتێر بۆ کاروباری پەنابەران و کۆچکردن (٢٠٠٤-٢٠٠٦) جێگری یاریدەدەری بەڕێوەبەری سکرتێری کاروباری ئەفریقا (٢٠٠٦-٢٠٠٨) و باڵیۆزی لیبریا (٢٠٠٨-٢٠١٢) و بەڕێوەبەری گشتی خزمەتگوزاری دەرەوە و لە یەک کاتدا وەک بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان (٢٠١٢-٢٠١٣) خزمەتی کردوە، لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفریقا خزمەتی کردوە، لەگەڵ چەندین ئەرکی دیکە.
لە بارەی ئەو ئەرکانەی گرتونیەتیە ئەستۆی لیندا، دەڵێت: ”من لە ئەرکدام بۆ خێزانی دوەمم“.