* نەوژین
لە کۆنگەری چوارەمی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، ژنان بە رێژەی ٢٠٪ گەشتنە سەرکردایەتی ئەو حزبە، راشیدەگەیەنن کاردەکەن بۆ ئەوەی ئافرەتان سەرکرایەتی کۆمەڵگەبکەن.
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، لە کۆنگرەدا ناوی حزبەکەیان گۆڕی بۆ کۆمەڵی دادگەری کوردستان، کە رۆژانی ١٨ -١٩ـی شوباتی ٢٠٢١ ، له شاری سلیمانی به ئاماده‌بونی ٨٩٢ ئه‌ندام بەڕێوەچو.
رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی (كۆتا) ـی ژنان له سه‌ركردایه‌تی له (١٥٪) زیادكرا بۆ (٢٠٪)، لە بارەی زیادکردنی رێژەکەوە لە بەلاغی کۆتایدا کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند: ئەوە ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه كۆمه‌ڵ گرنگی تایبه‌ت به خوشكان ده‌دات و كارده‌كات بۆ به‌ره‌و پێشبردنی رۆڵی ئافره‌ت له سه‌ركردایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگا.
بەشداری ژنان لە کۆنگەری چوارەمی کۆمەڵی دادگەری کوردستان