یەکێتی ژنانی کوردستان: نا بۆ بەكاڵاكردنی ژنان لەبەرگی مودێل و حیجابدا

2021/02/13    718 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
رێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان رایدەگەینێت: ژنان بونەتە کاڵاو بۆ دومەبەست ‏بەکاردەهێندرێن یان دەیانکەنە بوكەڵەی دروستكراو ومۆدیل و نمایشیان پێدەکەن یان  بەناوی ‏ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە دەیانخەنە ناو ئەجێندای هەندێ‌ پارت و بەكاریان دەهێنن بۆ ‏مەبەستی تایبەتی خویان.‏
 
 
لە راگەیاندراوەکەی یەکێتی ژناندا هاتوە: لەگەڵ ئەوەی ئێمە لایەنگرێكی ئازادین بەتایبەتی پۆشینی جلوبەرگ كە لەمافە سەرەتاییەكانی ‏مرۆڤە، بەڵام بەداخین ئەمڕۆ لەم هەرێمەدا دیاردەیەكی بێزراوی  دور لەگشت بەهایەكی ‏مرۆڤایەتی هاتوەتە كایەوە، بەزەوتكردنی جەستەی ژنان.‏
 
 
ئاماژەیان بەوەکردوە: لەلایەك ژنان دەكەنە بوكەڵەی دروستكراو ومۆدیل و نمایش پێكردنیان ‏وەك كاڵایەكی بازرگانی لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكان و هەندی كەناڵی راگەیاندنی نا بەرپڕس، ‏لەلایەكی دیکەشەوە بەناوی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە دەیانخەنە ناو ئەجێندای هەندێ‌ پارت و ‏گروپی سەر بەوڵاتانی دەرەوەی ناوچەكە و بەكارهێنانیان بۆ مەبەستی تایبەتی خویان و ‏بێبەش کردنیان لەسادەترین ماف و وەك سوپایەك نمایشیان پێدەكەن بۆ پیشاندانی هێزو ‏دەستكەوتی سیاسی خۆیان لەژێر ناوی  پیرۆزی ئیسلامدا‎.‎
 
 
هاوکات داوا لە ژنان دەکەن بە یەک هەڵوێست فشار لەسەر دەسەڵات دروست بکەن و دەڵێن: ‏بەتوندی هەردو دیاردەكە رەت دەكەینەوە‌و داوا لەژنان دەكەین كە بەیەك هەڵوێست بێنە دەنگ ‏و ببنە فشاری راستەقینە لەسەر دەسەڵات و سەرجەم سەركردایەتی سیاسی هەرێمی ‏كوردستان كە چیتر مافی ژن نەكەنە قوربانی هیچ پرسێكی سیاسی.‏
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,080     ژمارەی میوان 717

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە