* نەوژین
لەسەر سکاڵای کچیک لە سلێمانی, پۆلیس پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچەکەکردوەو پێنج ملیۆن دیناری لێوەرگرتوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لێسەندبو.
هەر لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژەبەوەکراوە: تۆمەتبارەکە ناوی (م، ز، ح لەدایکبوی ١٩٧٥)، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.