* نەوژین
دایکی مۆدێل تارا فارس، دوای دو ساڵ لە تیرۆرکردنی کچەکەی بێدەنگی شکاند، داوای قەرەبو لە سەرۆک وەزیران دەکات و دەڵێت: کچەکەم بوە قوربانی کردەوەیەکی تیرۆریستی چەکدارە نەناسراوەکان.
تارا فارس، لە ساڵی ٢٠١٨ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی تەقەی لێکراو تیرۆرکرا، هەرئەوکات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: فیشەک بەر سەر و سینگی کەوتوە گیانی لەدەستداوە.
دایکی تارا فارس، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی شەرقیە نیوزی عێراقی، راگەیاند: "کچەکەم لە کردەوەیەکی تیرۆرستی کوژرا، داوادەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەرەبوی بکاتەوە، کۆتایی بە هێزی چەکداری نەناسراو و میلیشیا بهێنێت".
تارا فارس، لە ساڵی(١٩٩٦)، لەدایک بوە، ساڵی (٢٠١٤)وەک شاجوانی عێراق، دەستنیشانکرا، کەسایەتیەکی دیاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیی عێراق بو، بە کاری مۆدێل ناوبانگی هەبو، ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨) لە ناوچەی کێمپ سارای بەغدا, لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەسرێژی گولەی لێکراو تیرۆرکرا.