* نەوژین
لە پەرلەمانی کوردستان، ئەندامێکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان دەستی لەکارکێشایەوەو رایگەیاند: بە بەرەچاوی هەمومانەوە توندوتیژی بەرامبەر ژنان دەکرێت، بەڵام لیژنەکەی ئێمە هیچ کارێک ناکات.
شیرین یونس، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانى ژنان له په‌رله‌مان راگه‌یاند.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیەکەدا شیرین یونس، وتى: ”من ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆم له‌و لیژنه‌یه راده‌گه‌یه‌نم، چونکە لیژنه‌ى ژنان لیژنه‌یه‌كى بێهه‌ڵوێسته، رۆژانه به به‌رچاوى هه‌مومانه‌وه ده‌بینین توندوتیژى به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت و روداوى نه‌خوازراو روده‌دات، به‌ڵام ئێمه له‌و لیژنه‌یه هیچ كارێك ناكه‌ین، نه چاودێرى و نه به‌دواداچون“.
نمونەی ئەوەشی خستەڕو کە له ماوه‌ى رابردودا كه‌یسى ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كچێكى هه‌شت ساڵان و هه‌ڕه‌شه‌كردن له باوكى هه‌بوە،دوای ئەوەی چه‌ند جارێك داوای لە لیژنەکەیانکردوە هه‌ڵوێستى له‌سه‌رى هه‌بێت، به‌ڵام بێ ئەنجام بوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمان وتیشی: ”بەم هۆیە ئه‌م لیژنه‌یه ناتوانێت رۆڵى خۆى ببینێت“.