(میران) بو بە یەکەم ژنە بەڕێوبەری ناحەییە لە پارێزگای دهۆک

2021/02/09    614 جار بینراوە

 

* نەوژین

 

بۆ یەکەم جار لە مێژوی پارێزگای دهۆک، ژنێک وەک بەڕێوبەری ناحیە دەستبەکاربو، پارێزگاری دهۆکیش دەڵێت : ئومێدەکەم ببێتە دەسپێکی هاتنەپێشەوەی ئافرەتان.

 

میران عەبدولرەحمان تاها، وەک بەڕێوبەری ناحیەی بامەڕنێ دەستبەکاربو، بەمەش بوە یەکەم ژن لە پارێزگای دهۆک پۆستی بەڕێوبەری ناحیە وەربگرێت.

 

علی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە ماراسیمی دەستبەکاربونی رایگەیاند: ”ئەمە بۆیەکەم جارە لە پارێزگای دهۆک ئافرەتێک ببێتە بەڕێوبەری ناحیە، هیوادارم لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوبێت و ببێتە نمونەو رێخۆشکەر بۆ ئەوەی زیاتر ئافرەتان لە سیستەمی کارگێڕی رۆڵببین“.

پارێزگای دهۆک،  مەراسیمی دەستبەکاربونی میران عبدولرحمان، وەک بەڕێوبەری ناحیەی بامەڕنێ وێنە: پێگەی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,361,190     ژمارەی میوان 2974

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە