لە سلێمانی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

2023/01/05    500 جار بینراوە

 

* نەوژین

لە سلێمانی کچە فێرخوازێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کانی سپیکە لە سلێمانی کچێک بەناوی (ئارینا یاقوب) تەمەن ١٦ ساڵ، بە دەمانچە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی زانیاریەکانی نەوژین کچەکە فێرخوازی پۆلی نۆی بنەڕەتی بوە و بەهۆی ئەوەی بەهۆی خراپی باری دارایی ماڵەوەیان نەیتوانیبو بۆ ماوەی دو مانگ کرێی پاسی خوێندنگەی بدات توشی حاڵەتی دەرونی بوە و لە ئەنجامدا بەیانی ئەمڕۆ فیشەکێکی ناوە بەسەرییەوە و کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

هاوکات لەیەکەم هەفتەی ئەمساڵدا دوەم حاڵەتی خۆکوشتنی کچانی فێرخوازە لە کوردستان.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,336,466     ژمارەی میوان 8

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە