ناوی ئەو ژنە پارلەمانتارانەی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە زۆرترین و کەمترین چالاکیان هەبوە

2022/12/24    516 جار بینراوە

 

* نەوژین

 رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، ئاماری چالاکیەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاشکراکرد و بەپێی ئامارەکان، لەنێو خانمە ئەندامەکان خانمە ئەندام پارلەمان نەرمین مەعروف زۆرترین و بەدریە ئیبراهیم کەمترین چالاکیان هەبوە.
 
رێکخراوەکە لەمیانەی پرۆژەیەکی دا بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED کە چاودێری کار و ئەدای نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات، دواین راپۆرتی خۆی لەبارەی چالاکییەکانی ئەو نوێنەرانەوە بڵاوکردوەتەوە. 

بەپێی راپۆرتەکە کۆی گشتی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان (١٨) ئەندامە (٤٧٣) چالاکیان هەبوە، لەم رێژەیەش ژنانی ئەندام کە ژمارەیان (٦) ئەندامە (١٤٧) چالاکی جۆراوجۆریان هەبوە.

هاوکات پەیوەندیدار بە چالاکیەکانیان ئەندامە ژنەکانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران ریزبەندەکەیان بەمشێوەیەیە:

١. نەرمین مەعروف غەفور (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٣٦ چالاکی (٢٤ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ٩ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٣ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٤)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٢. سروە محەمەد رەشید (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٣٥ چالاکی (١١ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ١٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٩ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٥)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٣. بەدریە حسێن عەزیز (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٣٢ چالاکی (١٠ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ١٧ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٥ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (٧)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٤. چرۆ حەمەشەریف (فراکسیۆنی یەکێتی)، ٢٤ چالاکی (٦ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ١٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٣ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١١)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٥. سروە عەبدولواحید (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، ١١ چالاکی (٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ١ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٥ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١٧)ـەمی  لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.

٦. بەدریە ئیبراهیم رەشید (فراکسیۆنی نەوەی نوێ)، ٩ چالاکی (٥ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە بەغداد و دەرەوەی هەرێم، ٢ چالاکی سەردان و بەدواداچون لە ناوەوەی هەرێم و ٢ چالاکی بەشداریی لەگەڵ چین و توێژەکان)، هاوکات بەپێی راپۆرتەکە ریزبەندی (١٨)ـەم واتا کۆتایی ریزبەندیەکەی لەنێو پارلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ژمارەی چالاکییەکان دا گرتوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,639     ژمارەی میوان 1062

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە