* نەوژین
کۆمەڵەی ئافرەتای کوردستان ، رایدەگەیەنێت چی دیکە رێگەنادەن لە ژێری ناوی جیاجیا ناوی ئافرەت بزڕێندریت و ببێتە هۆی تیرۆری دەرونی و کوشتنی ژنان.
لە راگەیاندراوێکیدا کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان لقی خانەقین رایگەیاند: ئێمە هه‌ڵمه‌تی(ئیدی به‌سه ناوزڕاندنی ئافره‌تان) رادەگەیەنێن، چونکە رۆژ نیه كچان و ژنان روبه‌ڕوی تیرۆری ده‌رونی و هه‌ڕه‌شه و كوشتن و جیابونه‌وه و كێشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی نه‌بنه‌وه.
ئاماژەیان بەوەشکرد: ناوزڕاندنی ئافره‌تان و سوكایه‌تی به كه‌سایه‌تییان یه‌كێكه له دیارده قیزه‌وه‌نه‌كانی بیری پیاوسالاری.
دەشڵێن: ئێمه ده‌ستپێشخه‌ری ده‌كه‌ین بۆ به‌گژداچونی ئه‌م دیارده‌یه و چیتر به هه‌ر بیانویه‌كیش بێت، له هیچ پیاوێك قبوڵ ناكه‌ین، ناوی هیچ كچ و ئافره‌تێك خراپ بكه‌ن.
لە کۆتایشدا داوایان له گشت رێكخراو و كه‌سایه‌تییه‌كانی ئافره‌تان و ژنان و كچان ده‌كه‌ن به‌شداربن له‌م هه‌ڵمه‌ته.