ئەبوبەکر کاروانی: حیجابی زۆرەملێ ئەخلاقی کۆمەڵایەتی ناپارێزێ و لاوازی دەکات

2022/09/17    511 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
سیاسەتوان و نوسەری ئیسلامی کورد: ئەبوبەکر کاروانی، پەیوەندیدار بە پرسی حیجابی زۆرەملێ کە ئێران پەیڕەوی دەکات و بوە هۆی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵ، دەڵێت: حیجابی زۆرەملێ نابێتە ھۆی پاراستنی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، بەڵکو زیاتر لاوازی دەکات.
 
ئەبوبەکر کاروانی، لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لەوبارەوە نوسینێکی بڵاوکردوتەوە و لەبەشێکی دا دەڵێت: لە دیدی ئیسلامییەوە، باڵاپۆشی پەیوەندی بە ئیمان و قەناعەتی ژنی باوەڕدارەوە ھەیە، رێگەکەشی رۆشنبیرکردن و بانگەشە بۆکردن و ھاندان و پەروەردەکردنە، نەك توندوتیژی و سەپاندن. 
 
پێیشیوایە "حیجابی زۆرەملێ لە رێی بەکارھێنانی زەبر و زۆری دەوڵەت بۆ سەپاندنی، جگە لە بیدعەیەکی ئەم سەردەمەی بێ پێشینە لە مێژوی ئیسلامیدا، ھیچی تر نیە". 
 
ئەبوبەکر کاروانی، نوسیویەتیشی: ئەگەر بیانوی حیجابی زۆرەملێ پاراستنی ئەخلاقی کۆمەڵگە بێت، ئەوا نەك ھەر نابێتە ھۆی پاراستنی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی، بەڵکو زیاتر  لاوازی دەکات و کۆمەڵگە بەرەو ھەڵوەشانەوەی زۆرتر دەبات.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,190     ژمارەی میوان 659

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە