* نەوژین، هاوژین محەمەد
ژنێکی دانیشتوی قەزای رانیە دوای ئەوەی بەشداریدەکات لە كۆنگرهی باڵیۆزانی ئاشتی جیهانی لە وڵاتی تورکیا وەک ئهندامی دامهزرێنهری کۆنگرەکە هەڵدەبژێردرێت.
نیگار ئەحمەد عەلی، دانیشتوی قەزای رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین، خاوەنی بروانامەی بەکالۆریۆسە لە زمانی ئینگلزی لە زانکۆی موسڵ و بڕوانامهی ماستهر له 'یاسای نێودەوڵەتی' له وڵاتی میسر، هەروەک خاوەنی بروانامەی دبلۆمی جیهانیشە له بواری ژنان.
نیگار، دوای بەشداریکردنی لە كۆنگرهی باڵیۆزانی ئاشتی لە توركیا وەک ئهندامی دامهزرێنهری کۆنگرەکە هەڵبژێردرا. لەبارەی پرۆژەی داهاتوشیەوە دەڵێت: بۆ پرۆژەی داهاتوم گهورهترین خول و راهێنان بۆ تاكهكانی كۆمهڵگه بۆ ئاشناكردنیان به ئاشتی جیهانی دەکەمەوە.
لەبارەی بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنەشیەوە، دەڵێت: باوکم هۆکاری سەرکەوتنەکەم بو، ئەو هەرچەندە ئێستا لە ژیان دا نەماوە، بەڵام هەر لەمناڵیەوە وای راهێناوم خەونی گەورەم هەبێت و ههمیشه بڕوام به خۆم و كارهكانم هەبێت.