* نەوژین
پۆلیسی هەولێر: کەسێک لە سلێمانیەوە کچێکی رفاندبو و هێنابوی بۆ هەولێر، دەستگیرمان کرد.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گەنجێکی تەمەن 31 ساڵمان لەشاری ھەولێر بە تۆمەتی رفاندنی کچێکی تەمەن 20 ساڵ دەستگیرکردوە، کە هاتبو لە هەولێر خۆی حەشار بدات.
وتیشی: لە ئێستادا کچەکەمان رادەستی خێزانەکەی کردوەتەوە.
لەبارەی تاوانبارەکەشەوە وتی: بەپێی یاسای ٤٢١ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و رەوانەی سلێمانی دەکەینەوە تاکو ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵدا بکرێت.