لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگالدا...هەزاران ژن هێشتا بێسەروشوێنن

2022/08/03    461 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
ئەمرۆ هەشت ساڵ بەسەر داگیرکردنی قەزای شەنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تێپەردەبێت، بەپێی ئامارە نافەرمیەکان بەهۆی ئەو داگیرکاریەوە سێ هەزار و ٥٤٨ ژن رفێندراون و بەشێکیان تاکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.
 
ئەمرۆ (٣ـی ئابی ٢٠٢٢) هەشت ساڵ بەسەر داگیرکردنی قەزای شەنگال لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تێدەپەرێت، بەپێی ئامارە نافەرمیەکان بەهۆی ئەو داگیرکاریەوە زیاتر لە سەد هەزار ئێزیدی ئاوارەبون و زیاتر لە پێنج هەزاریشیان کەوتونەتە دەست چەکدارانی داعشەوە، هەروەک تاکو ئیستا چارەنوسی هەزاران کەسیشیان نادیارە.
 
لەم ژمارانە و بەپێی ئەو ئامارانەی نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوانی ئێزیدی لەبارەی هێرشی چه‌كدارانى داعش بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌یان له‌ شەنگال و پارێزگاى موسڵ له‌ ساڵی ٢٠١٤ خستویەتیەڕو: سێ هەزار و ٥٤٨ ژنی ئێزیدی لەو کاتەدا رفێندراون، لە نێویاندا هەزار و ٢٤٧ ژن تاکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە، هەروەک گوماندەکرێت تاکو ئێستا لای چەكدارانی داعش مابێتنه‌وه.‌
 
هەر بە پێی ئامارەکان زیاد لە هەزار و پینج سەد ژنی ئێزیدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لەوکاتەدا دەستدرێژیان کراوەتەسەر.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,335,256     ژمارەی میوان 221

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە