* نەوژین
ئۆلینا زێلێنسکی هاوژینی سەرۆکی ئۆکرانیا، لە چاوپێکەوتنێکیدا باس لەو روداوە تراژیدیانەی بەسەر ژنانی وڵاتەکەیدا هاتوە دەکات و دەڵێت: ده‌ستدرێژی روسه‌كان بۆ سه‌ر ژنانی ئۆكرانیا له ئاستێكی ترسناكدایه.
زێلێنسکی، لەو دیدارەدا کە ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئەنجامی داوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی بیر لەچی دەکەیتەوە کەوا ژنانی وڵاتەکەت روبەروی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لە لایەن سەربازانی وڵاتی روسیاوە؟ دەڵێت: باسکردن لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی ئۆکرانیا لە كوشتاری بەکۆمەڵ ترسناكتره، چونكه ئەوان هێشتا ئازار ده‌چێژن، ئه‌و ترسه‌ی له‌لای ئه‌وان هه‌یه و بیره‌وه‌ری ئه‌و چركه‌ساتانه و ترسی دوباره‌بونه‌وه‌یان و نه‌بونی توانای به‌رگری له‌خۆکردن به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه، جیاوازه له هی كوشتار، ئەمان به‌رده‌وام ئه‌و ترسه و چركه‌ساتی بێچاره‌یه‌ی توشیبون به بیریان دێته‌وه.
دەشڵێت: كوشتن لێسەندنه‌وه‌ی ژیانه، به‌ڵام دوای ده‌ستدرێژی مرۆڤ پارچه پارچه خۆی كۆ ده‌كاته‌وه و ناچار ده‌بێت به‌م جۆره به‌رده‌وامی به ژیان بدات، باسكردنی ئه‌مانه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر، له باسكردنی ئه‌وانه‌ی باس له‌و كه‌سوكارانه‌یان ده‌كه‌ن كه گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌ختتره، چونكه به وتنی 'ئاوایان له من كرد' وه‌ك ئه‌وه وایە كه دیسانه‌وه روداوه‌كه رو بداتەوە.
هەروەک لە درێژەی وەڵامەکەیدا خانمی یەکەمی ئۆکرانیا، دەشڵێت: زۆر به هه‌ستیاری باس لە بابەتی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنانی ئۆکرانیا ده‌كه‌ین، به‌ڵام ناچارین باس له‌وه بكه‌ین كه ره‌هه‌ندی حاڵه‌ته‌كانی ده‌ستدرێژی روسه‌كان بۆ سه‌ر ژنانی ئۆكرانیا له ئاستێكی ترسناكدایه.
لە گێرانەوەیەکیشدا زیلینسکی دەڵێت: لەشاری بوچا سەربازە روسیەکان کە ناتوانم پێیان بڵێم سەرباز چونکە ئەوان دڕندەن، ٢٥ ژنیان بەزۆر دەستگیرکردبو و دواتر دەستدرێژیان کردبوە سەریان، له ئاكامیدا نۆ ژن سك‌پڕ بون، ئێمه ده‌ڵێین 'ژن' به‌ڵام ژماره‌یه‌ك كچی بچوكیان تیادا بون كه هێشتا باڵغ نەبوبون.
دەشڵێت: یەکێک لەو روداوانەی دیکە کە ترسناكترین شتێكە كه بینیومانە ئه‌وه بو کاتێک روسێك په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كرد ده‌ستگیر كرا، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا ژنه‌كه به راشكاوی به هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: “ده‌ستدرێژی بكه سه‌ر ئۆكرانییه‌كان، به‌ڵام باسی ئه‌وه بۆ من مه‌كه".
لەکۆتایشدا خانمی یەکەمی ئۆکرانیا، وتی: به ته‌واوی ئەو كچ و ژنانه‌مان دەڵێم كه دوچاری ئه‌و دۆخه بونه‌ته‌وه، ئه‌وان ئه‌وه‌نده به‌رزن كه له سه‌روی ئه‌وه‌وه‌ن به‌هایان بپێورێت، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێوه كراوه تاوانی ده‌به‌نگه چه‌كداره‌كانه. تكایه بێده‌نگ مه‌بن، ئه‌و ئازاره له ناخی خۆتاندا مه‌هێڵنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بدوێن، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا بدوێن كه جێی متمانه‌تانن، هاوكار بن له‌وه‌ی ئه‌و دڕندانه به سزا بگه‌یه‌ندرێن. ته‌واوی گه‌رموگوڕی و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه‌یە.
هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا لە بەرەبەیانی رۆژی (٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢)ـەوە دەستیپێکردوە، هەر لەو کاتەوە بەشێكی زۆری خەڵکی ئۆکرانیا لە پیاو، ژن و مناڵ ئاوارەی وڵاتانی دراوسێیان بون، بەشێکی دیکەشیان مانەوەیان لە وڵاتی خۆیان و بەرەنگاربونەوەی روسیایان هەڵبژاردوە.