لەهەولێر پیاوێک خۆی و ژنەکەی بە چەقۆ کوشت

2022/07/15    348 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت دو هاوسەر ئەمڕۆ بە چەقۆ یەکتریان کوشتوە، وردەکاری روداوەکەش بە ناڕونی ماوەتەوە.
 
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ (١٥ـی تەموزی ٢٠٢٢) ئاگادار کراونەتەوە لە بونی٢ تەرم لە کۆمەڵگای شاوێس، دوای گەیشتنی هێزەکانمان دەرکەوت کەوا دو هاوسەر بەناوەکانی (نیهاد سەعید مستەفا) و (ئیخڵاس فازڵ خورشید) بە چەقۆ کوژراون.
 
ئاماژە بەوەدەکات لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە هەردوکیان لەسەر کێشەیەک بوەتە دەمەقاڵیان و پیاوەکە بەچەقۆ لە ژنەکەی داوە و هاوکات چەقۆکە بەر رانی خۆی کەوتوە و توشی خوێنبەربون هاتوە و لەشوێنی روداوەکەدا هەردوکیان گیانیان لەدەست داوە.
 
باس لەوەشدەکات سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری راستەقینەی روداوەکە و “لە ئایندەیەکی نزیکدا زانیاری زیاتر دەخەینەڕو”.


Newjin.net - 2023
ژمارەی سەردان 1,199,549     ژمارەی میوان 941

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە