* نەوژین
د. باخان ئازاد ئاشکرای دەکات: ئەوکەسەی شەوی (٢٩ـی حوزەیران) بە رومانە و دەستڕێژی گولە هێرشی کردە سەر ماڵەکەم، هاوسەرەکەم بو و سکاڵام لەسەر تۆمارکردوە، پێیشیوایه بابهته پهیوهندیداره به ههڵوێستهكانیهوه نهك كێشهى خێزانى.
د. باخان ئازاد، لەبارەی روداوەکەوە بۆ نەوژین وتی: روداوەکە بەرنامە بۆ دارێژراوبو، سەرەتا بەیانیەکەی سەیارەکەم پەنچەرکرا دواتر لەکاتی دەوامدا مۆبایلم دزرا، پاشان شەوەکەی کاتژمێر دوی شەو لەلایەن سێ کەسەوە رومانە خرایە ماڵەوەمان، بەڵام کە رومانەکە نەتەقیەوە دەستڕێژی گولەیان کردە سەر ماڵەکەم.
رونیشیکردەوە: لە کامێراکانی چاودێری ماڵەوەمان دو کەسیان دەرکەوتون، هاوسەری خۆم بو کە بەڕێوبەری پێشوتری پۆلیسی کەلار بوە، لەگەڵ پاسەوانێکی.
ئاشکراشی کرد: ماوەی هەشت ساڵە هیچ پەیوەندیەکی بە هاوسەرەکەیەوە نەماوە و کەیسەکەیان لەدادگایە، بۆیە پێیوایە هۆکارەکەی کێشەی خێزانی نیە، بهڵكو پهیوهسته به ههڵوێستهكانیهوه.
وتیشی: پێش سێ رۆژییش له روداوهكه پهیوهندی پێوهكردم و داوایكرد واز له باسكردنى گهندهڵیهكان بهێنم، دڵنیام کە ئەو نێردراوەتە سەرم و رێککەوتن بوە، چونکە دەیانەوێت کێشەکە وەکو کێشەیەکی خێزانی دەربکەوێت.
وتیشی: سکاڵای یاسایم لە دادگا لەسەر تۆمارکردوە.
روداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی (٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢) کە ئەوکات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا د. باخان ئازاد، رایگەیاند: لەلایەن سێ کەسەوە بە رومانە و دەستڕێژی گولە هێرشکراوەتە سەر ماڵەکەم لە سلێمانی.
باخان ئازاد لەماوەکانی رابردودا قسەی زۆری کردوە لەسەر کەیسی “گەندەڵی” لە ناوەندی تەندروستی و بەتایبەتی تەندروستی هەڵەبجە، بەوهۆیەشەوە لەگەڵ بەرپرسانی تەندروستی کێشەیان هەبو و هەندێکی لێ کەوتە دادگا.