ژنێک دەبێتە قایمقامی دهۆک

2022/07/01    529 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بڕیارە بۆ یەکەم جار لە مێژودا پۆستی قایمقامی دهۆک بە ژنێک بسپێردرێت، بەڵام تائێستا بڕیار لە بەربژێری پۆستەکە نەدراوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی نەوژین، رایەکی بەهێز هەیە کەوا پۆستی قایمقامی قەزای دهۆکی ناوەندی پارێزگاکە بە ژنێک بسپێردرێت، ئەمەش دەبێتە روداوێکی بێپێشینە.
 
لەوبارەیەوە، فەهیم عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، جەختی لە زانیارییەکە کردەوە و بۆ نەوژین وتی: بڕیاردراوە پۆستی قایمقامی دهۆک بدرێت بە ژنێک، بەڵام تائێستا بە فەرمی هیچ بەربژێرێک دیاری نەکراوە.
 
لە حکومەتی خۆجێی پارێزگای دهۆک دا، ژمارەی ژنانی بەڕێوبەر بە ئاستێکی بەرچاو زیادیکردوە، بەشێوەیەک چەندین پۆستی حکومی لەلایەن ژنانەوە بەرێوەدەبرێن، وەکو: بەرێوبەری ناحیەی بامەڕنێ، بەرێوبەری ناحیەی ئەلقوش، بەڕێوبەری گشتی کاروباری مین و جێگری بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری.
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,199     ژمارەی میوان 93

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە