بەهۆی خۆشەویستییەکی کۆنەوە، برایەک خوشک و زاواکەی لە هەولێر کوشت

2022/06/30    407 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
بەیانی ئەمرۆ لە شاری هەولێر لە روداوێکدا ژنێک و هاوسەرەکەی لەلایەن برایەکیەوە کوژران، بەرێوبەری پۆلیسی هەلێریش دەڵێت: بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بوە.
 
لە ڕوونکردنەوەیەکدا  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: بەیانی ئەمرۆ ڕووداوێکی کوشتن لە سنوری شاری هەولێر لە گەڕەکی (سەلاح الدین) ڕویداوە، دوای گەیشتنی هێزەکانی  پۆلیسی هەولێر بۆ شوێنی ڕوداو دەرکەوتوە کەوا دو کەس کوژراون کە هاوسەرن بەناوەکانی (زەکەریا ڕۆستەم ) و (سومەیە س. ا.)
 
رونیشیکردەوە: دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە کە تۆمەتباری بکوژ برای (سومەییە)یە بەناوی (س. س. ا.)، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی خێزانی دەگەڕێتەوە.
 
هاوکات کەس و کاری کوڕە کوژراوەکە لەبارەی هۆکاری کوشتنی ئەم دو هاوسەرەوە دەڵێن: 'زەکەریا' و 'سومەیە' پێش هاوسەرگیری خۆشەویستی یەک بون، ئێستاش هەرچەندە هاوسەرگیریان کردوە، بەڵام هێشتا ماڵی کچەکە و بەتایبەت برای 'سومەیە' رازی نەبون. باوکی زەکەریاش باسی لەوەکرد سوڵحیان کردوە و لەبەرامبەر هێنانی سومەیە بۆ کوڕەکەیان، ٣ ژنیان بە ماڵەکەیان داوە.
 
بەپێی ئامارەکان لەمساڵدا لە هەولێر جگە لەم روداوە حەوت ژنی دیکە لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,356,565     ژمارەی میوان 206

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە