رێکخراوێک بە داتا و ئامار هەڵکشانی رێژەی توندوتیژی دژی ژنان لە کوردستان دەخاتەڕو

2022/06/21    543 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
رێکخراوی 'هاریکاری یاسایی ژنان' ئامارەکانی توندوتیژی خێزانی و توندوتیژی دژی ژنان بۆ شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە رێژەی توندوتیژی دژی ژنان بەراورد بە ساڵی رابردو زیادی کردوە.
 
ئەمرۆ ٢١ـی حوزەیران، لەساڵیادی دەرچونی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا 'رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان' بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی NED راپۆرتی خۆی لە ژێر ناونیشانی: (چاودێری جێبەجێکردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی) خستەڕو.
 
بەپێی بەدواداچونەکانی رێکخراوەکە، لەمساڵدا ٣١ ژن خۆیان کوشتوە و ٢٢ ژن کوژراون و ٢٩ ژنیش خۆیان سوتاندوە، بەم شێوەیە: 
 
-  لە پارێزگای هەولێر: ٩ ژن خۆیان کوشتوە، ٧ ژن کوژراون و ١٠ ژنیش خۆیان سوتاندوە.
 
-  لە پارێزگای سلێمانی: ٧ ژن خۆیان کوشتوە، ٤ ژن کوژراون و ٦ ژنیش خۆیان سوتاندوە.
 
-  لە پارێزگای دهۆک: ٨ ژن خۆیان کوشتوە، ٧ ژن کوژراون و ١٠ ژنیش خۆیان سوتاندوە.
 
-  لە ئیدارەی گەرمیان: ٤ ژن خۆیان کوشتوە و ٣ ژنیش خۆیان سوتاندوە.
 
-  لە ئیدارەی راپەڕین: ٣ ژن خۆیان کوشتوە، ٣ ژن کوژراون.
 
-  لە ئیدارەی سۆران: یەک ژن کوژراوە
 
هەر بەپێی بەدواداچونەکانی رێکخراوەکە، توندوتیژیە خێزانیەکانیش لەمساڵدا بەراورد بە دو ساڵی رابردو لە هەمو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان زیادیان کردوە.



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,338,833     ژمارەی میوان 2270

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە