ئەو کچەی لە خورماڵ خۆی سوتاندبو گیانی لەدەستدا

2022/06/11    630 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
دوای مانەوەی بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە نەخۆشخانە ئەو کچەی لە ناحیەی خورماڵ خۆی سوتاندبو ئەمرۆ گیانی لەدەستدا. 
 
شەوی یەکشەممەی رابردو کچێک  بە ناوی (شەرمین ئەبوبەکر) تەمەن ٢٥ ساڵ، دانیشتوی ناحیەی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە خۆی سوتاند، نیوەرۆی ئەمرۆ  'شەمە' بەهۆی زۆری رێژەی سوتاویەکەی، گیانی لەدەستدا.
 
لەبارەی هۆکاری خۆسوتاندنی 'شەرمین'، نەوژین پەیوەندی بە: بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجەوە کرد، بەڵام ئامادە نەبو هیچ زانیاریەک لەبارەی  کەیسەکەوە بخاتەڕو و وتی: "کەیسەکە شەخسیە و ناتوانم هیچ زانیاریەکی لەسەر بڵێم".
 
هاوکات بەپێی ئامارە فەرمیەکان لەم ساڵدا ئەمە دوەم حاڵەتی خۆسوتاندنی کچانە لە سنوری هەڵەبجە، هەردوکیشیان گیانیان لەدەستداوە.
 
 


Newjin.net - 2025
ژمارەی سەردان 2,603,648     ژمارەی میوان 1225

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە