لە سێ مانگی ئەمساڵدا دو هەزار پیاوی عێراقی ژنی دوەمیان هێناوە

2022/05/30    384 جار بینراوە

 

* نەوژین

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشکرای دەکات لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا، نزیکەی دو هەزار مامەڵەی هاوسەرگیریی دوەم لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراوە، زۆرترینیشی لە سنوری پارێزگای نەینەوا بوە.

 

رۆژی یەکشەممە، ٢٩ـی ئایار، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق ئاماری سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ـی تایبەت بە مارەکردنی ژنی دوەمی لەعێراق بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەزار و ٨٩٦  پیاو داواکاریان بۆ هێنانی ژنی دوەم تۆمارکردوە.

 

هەر بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، پارێزگای نەینەوا بە پلەی یەکەم دێت، کە زۆرترین داواکاریی بۆ هێنانی ژنی دوەم هەبوە، پارێزگای بەسرە بە ٢٢٢ داواکاری و پارێزگای سەلاحەددینیش بە ١٩٦ داواکاری، لە پلەکانی دوەم و سێیەم دێن.

 

هاوکات ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، نەزۆکی، تووشبون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان و ئارەزوی پیاوان بۆ ژنهێنان بەتایبەت لەدوای باشبونی دۆخی ئابوریان بەهۆکاری هێنانی ژنی دوەم دەبینێت.

 

 



Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,306,672     ژمارەی میوان 28

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە