* نه‌وژین
به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان ده‌ڵێت: داواده‌كه‌م ژنان دوربكه‌ونه‌وه له مناڵبون به نه‌شته‌رگه‌ریی.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا له‌باره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى ژنێك له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ری مناڵبون دا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى قه‌زاى كه‌لار، د. سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان، وتى: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م دور بكه‌ونه‌وه له داواكاری نه‌شته‌رگه‌ری مناڵبون، ئه‌مه‌ى رویداوه یه‌كێكه له لێكه‌وته خراپه‌كانى مناڵبون به نه‌شته‌رگه‌ری.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: زۆرجار ژنان فشار ده‌كه‌ن له پزیشكه‌كان ئیتر چ له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان بێت یان ناحكومییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى مناڵه‌كانیان به نه‌شته‌رگه‌ریی ببێت، كه به‌وته‌ى خۆی ئه‌مه‌ش كارێكى خراپه و لێكه‌وته‌ى بۆسه‌ر ته‌ندروستى خودی ژنه‌كه هه‌یه.
دوێنێ سێشه‌مه (24/5/2022) ژنێكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له نه‌خۆشخانه‌ى لایفی تایبه‌ت له كه‌لار، له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌ری مناڵبون دا گیانى له‌ده‌ستدا، هه‌ردوێنێش ته‌رمه‌كه‌ى نێردرا بۆ پزیشكی دادی سلێمانى بۆ توێكارییكردن، هاوكات ته‌ندروستى گه‌رمیانیش لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له روداوه‌كه پێكهێناوه.
نه‌شته‌رگه‌ریی مناڵبون كه ناوه زانستیه‌كه‌ى "نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌رییه"، بریتیه له دروستكردنى درزێك له سك و مناڵدانى ژن به‌مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى مناڵه‌كه‌ى. به‌گشتى ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه له‌وكاتانه‌دا په‌ناى بۆ ده‌برێت كه ژنه‌كه ناتوانێت به شێوازی سروشتی مناڵی ببێت یاخود مه‌ترسی له‌سه‌ر دایكه‌كه یان مناڵه‌كه دروست ببێت، به‌ڵام له كوردستان دا و به‌پێی راپۆرتێكى پێشوتری رۆژنامه‌ى نه‌وژین، ژنان به‌مه‌به‌ستى نه‌بینینی ئازارى ژانى مناڵبون و زو ده‌رهێنانى مناڵه‌كه‌یان، په‌نا بۆ نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌رى ده‌به‌ن، به‌وهۆیه‌شى له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان رێكارى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه قورسه، بۆیه ژنان له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئامارى ته‌ندروستى گه‌رمیان، له ساڵی رابردودا 5 هه‌زار و 894 مناڵ له‌دایكبون، له‌و رێژه‌یه 3 هه‌زار و 543 مناڵیان به نه‌شته‌رگه‌ری هاتونه‌ته دونیاوه، واتا زیاتر له نیوه‌یان.