* نه‌وژین
كچه فێرخوازێكى په‌یمانگا له باڵه‌خانه‌یه‌كى شاری هه‌ولێر خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، ھۆگر عەزیز، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى دا ئاشكراى كرد: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه، كچێك به‌ناوى (ئاریا محه‌مه‌د خه‌لیل) له باڵه‌خانه‌یه‌كى ته‌واونه‌كراوى شاره‌كه له‌سه‌ر رێگاى هه‌ولێر- كه‌ركوك خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و به‌وهۆیه‌وه ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ستداوه.
رونیشیكرده‌وه: كچه‌كه ته‌مه‌نى 21 ساڵه و فێرخوازی په‌یمانگاى ته‌كینیكی هه‌ولێر به‌شى كتێبخانه و زانیاری بوه.
وتیشی: ته‌رمه‌كه‌ى هێنراوه‌ته به‌شى پزیشكی دادوه‌رى و پاش ته‌واوبونى رێكاره‌كان راده‌ستى خێزانه‌كه‌ى ده‌كرێت.