* نهوژین
ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەمە لە قهزاى زاخۆ ژنێك كوژرا، بهپێی زانیارییهكانیش بكوژهكهى كوڕێكى ئامۆزاى خۆیهتى.
عهبدولستار مستەفا، بەرێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ، رایگەیاند: "کاتژمێر 7ـى ئێوارەی ئەمرۆ تەرمی ژنێکی تەمەن 35 بۆ 40 ساڵ هێنراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، دوای پشکنین دەرکەوتوە کە بە چوار فیشەک کوژراوە".
وتیشی: لە ئیستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
بەپێی زانیاریەکان ژنەکە لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە کوژراوە، دوای ئەوەی چەند جارێک داوای هاوسەرگیری لێکردوە، بەڵام کچەکە رازی نەبوە، بەڵکو چەند رۆژێک پێش ئێستا لەگەڵ کەسێکی دیکەدا هاوسەرگیری کردوە.
لە ئێستاشدا بکوژەکە هەڵهاتوە و دادوهر بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردوە.