* نەوژین
کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە هەولێر، نیگەرانی خۆی لە حاڵەتەکانی کوشتنی ژنان لە ھەرێمی کوردستان پیشان دا و دەڵێت: دەبێت لێکۆڵینەوەی تێدا بکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، رایگەیاند: ئێمە هاوبەشی پەرۆشی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانین دەربارەی هەڵکشانەکانی بەمدوایانەی توندوتیژی و کوشتن و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان لە هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت: دەبێت ئەوەی پێی دەوترێت "کوشتن لەسەر شەرەف" وەکو کوشتنەکانی بەمدواییانە لێکۆڵینەوە دەربارەیان ئەنجامبدرێت و ئەنجامدەرانیان بەرپرسیاربکرێن.
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەشدا دەڵێت: "هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆ بەردوام بوون لەسەر هەنگاونانی مانادار بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی".
لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ١١ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە بە بیانوی شەرەف کوژراون، ئەمە لەکاتێکدا بەدرێژایی ساڵی رابردو ٢٤ ژن کوژرابون.