نێچیرڤان بارزانى: بەهەمو توانامان بەرگری له‌ ژنانى کوردستان دەکەین

2022/03/08    496 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی ٨ی مارسدا پیرۆزبایی لە تەواوی ژنان و کچانی کوردستان دەکات و پەیامێکیشی بلاو کردەوە.
 
لە پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێم دەڵێت : "ژنان و کچانی کوردستان دلنیا دەکەینەوە کە وەک هەمیشە داکۆکی لە ماف و ئازادیان دەکەین و بەهەمو توانامان بەرگریان لێ دەکەین".
 
هاوکات دەربارەی ئامارەکانی توندوتیژی، کوشتن، ئازاردانی ژنان و پێشێلکردنی مافەکانیان، نیگەرانی دەردەبرێت و دەڵێت: "جەخت دەکەینەوە کە ئەم دۆخەی ئیستا بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نیە و دەبێت بە تەواوی کۆتایی بێت".
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,410     ژمارەی میوان 271

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە