* نه‌وژین
پۆلیسی هه‌ولێر راده‌گه‌یه‌نێت بكوژانى "ماریا"یان ئاشكرا كردوه، كه كه دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ى له شه‌قامى 100 مه‌تری دۆزرایه‌وه، ده‌شڵێت: بكوژه‌كه برا و مامی ئه‌و ژنه‌ن و مامى ده‌ستگیر كراوه.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له لێدوانی بۆ چه‌ند كه‌ناڵێكى میدیایی ئاشكراى كردوه: "توانیویانه بكوژى (ئيمان سامى) ناسراو به (ماریا) بدۆزنه‌وه كه برا و مامێكێتى، مامه‌كه‌ى ده‌ستگیر كراوه و براكه‌ى هێشتا ده‌ستگیر نه‌كراوه".
باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و دوانه به فیشه‌ك ماریایان كوشتوه و ته‌رمه‌كه‌یان له شه‌قامى سه‌د مه‌تری هه‌ولێر فڕێداوه.
ماریا، ته‌مه‌ن 22 ساڵ، وه‌كو چالاكى بوارى داكۆكیكردن له ژنان و كه‌سانى هاوڕه‌گه‌زخواز و ره‌گه‌زگۆڕاو ده‌ركه‌وتوه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڤیدیۆ و نوسینی جیاوازى بڵاوكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریه‌كانیش، ماریا قوربانى پرۆسه‌ى زوبه‌شودان بوه و له ته‌مه‌نی مناڵی دا به‌شودراوه و ساڵی پار له هاوسه‌ره‌كه‌ى جیا بوه‌ته‌وه و دواتر به ته‌نها ژیاوه.