سێ ژن دەبنە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سۆسیالیست

2022/03/07    842 جار بینراوە
 
* نەوژین
 
لە کۆنگرەی حەوتی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ٣ ژن بە ئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێران کە یەکێکیان کچی سەرۆکی پارتەکەیە.
 
پاش تەواوبونی ھەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، لە نێو ٣١ ئەندامی ھەڵبژێردراوی سەرکردایەتی، ٣ ژن ھەیە، یەکەمیان (شەرام محەمەد حاجی مەحمود)ـی کچی سەرۆکی پارتەکە (محەمەدی حاجی مەحمود)ـە و دوەمیشیان (تانیا تاھیر)ـە، سێیەمیشیان (گۆڤار رەئوف)ـە.
 
کۆنگرەی دوەم کە رۆژانی ٥-٦ی ئەم مانگە لە ھەولێر بەڕێوەچو، تیایدا ناوی پارتەکە لە 'حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان'ـەوە گۆڕردرا بۆ 'پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان' و محەمەدی حاجی مەحمودیش بە سەرۆک و عەبدوڵڵای حاجی مەحمودی برای بە جێگری سەرۆک ھەڵبژێردران.
 
لە لیستی سەرکردایەتی نوێی حزبەکەش رێبینی کوڕی محەمەدی حاجی مەحمود ھەیە کە زۆرترین دەنگی بەدەستھێناوە.


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,305,293     ژمارەی میوان 163

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە