* نەوژین
پۆلیسی ھەولێر کوژرانی ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی لە شارەکە راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە: شەوی رابردو کاتژمێر ١١ی شەو لە روداوێکی کوشتن لەشەقامی ١٠٠ مەتری نزیک چواڕیانی فرۆکەخانەی ھەولێر ئاگادارکراینەوە.
رونیشیدەکاتەوە: لە دەرئەنجامی سەرەتایی دەرکەوت کوژراوەکە ئافرەتێکە بەناوی (ئیمان سامي مەغديد) تەمەن (٢٠) ساڵ.
لەبارەی ئەنجامدەری تاوانەکە و وردەکاریی روداوەکە، پۆلیسی ھەولێر رونکردنەوەی نەداوە و دەڵێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکاری زیاتر بۆ رای گشتی دەخەینەڕو.