* نەوژین
29 رێكخراوى مه‌ده‌نی دژ به به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن و داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن جیاكارى ره‌گه‌زی بوه‌ستێنن.
ئه‌و رێكخراوانه له به‌یاننامه‌یه‌كیان دا ده‌ڵێن: "ئێمه‌ى کۆمه‌ڵێک له رێکخراوه‌کانى ژنان و په‌روه‌ردەیی و کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نی به‌توندى ئیدانه‌ى یٔه‌و لێدوانه نازانستیه‌ى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ده‌که‌ین سه‌باره‌ت به وته‌کانى له سیمینارێکى په‌روه‌رده‌یى ڕۆژى 13/2/2022 که به بۆچوونى به‌ڕێزیان بوونى ڕێژه‌ی %60ى مامۆستایانى ژن له سێکته‌رى په‌روه‌رده‌دا قوڕبه‌سه‌رییه".
ده‌شڵێن: "هه‌موو پێوه‌ره په‌روه‌رده‌ییه جیهانیه‌کان، توێژینه‌وه ئه‌کادیمی و زانستیه‌کان جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه په‌روه‌رده نه‌ک ته‌نها په‌یوه‌ندى به ڕه‌گه‌زه‌وه نیه، به‌ڵکو زیاد بوونى ڕێژه‌ى ژنان له په‌روه‌رده‌دا به په‌سه‌ند ده‌زانن".
داواش له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، داواکارى گشتى، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و یه‌کێتى مامۆستایانى کوردستان ده‌که‌ن که "ئه‌م جیاکارییه بوه‌ستێنن، چیتر به بیر‌و هزرى جیاکارى ڕه‌گه‌زى ڕێگه نه‌ده‌ن شکۆى مامۆستا بشکێنرێ".
قسه‌كه‌ى به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى كه به سوكایه‌تى به مامۆستایانى ژن لێكده‌درێته‌وه، له دوێنێوه نیگه‌رانیه‌كى زۆری دروست كردوه و زۆر چالاكوان سه‌ركۆنه‌یان كردوه.
هاوكات نه‌وژین بۆ وه‌رگرتنى لێدوانى ئه‌و له‌باره‌ى ئه‌و كاردانه‌وانه‌ى كه قسه‌كه‌ى دروستى كردوه، په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، دڵشاد عومه‌ره‌وه كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر زارى سكرتێره‌كه‌یه‌وه ره‌دی كرده‌وه ئاماده‌بێت له‌وباره‌وه لێدوان بدات.